سێ رۆژی جەژن رێوشوێنی ئەمنی دەگیرێتە بەر
- Admin
- Jun 20, 2017
- 1 min read

قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له‌رێگه‌ی چه‌ند تیمێگی گه‌ڕۆكه‌وه چاودێری دۆخی ئه‌منی ده‌كرێت و یارییه ئاگرینه‌كان قه‌غه‌كراون و چێشتخانه‌كانیش كراوه ده‌بن. ئاوات محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان خسته‌ڕوو، وتی" ئه‌منییه‌تی شوێنه گشتییه‌كان پارێزراو ده‌بن و سلێمانیش كراوه ده‌بێت به‌ڕووی گه‌شتیاراندا". وتیشی، قایمقامییه‌تی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی تری شاری سلێمانی له رۆژانی جه‌ژندا چه‌ند تیمێكی گه‌ڕۆكی ته‌ندروستی ، به‌رگری شارستانی، هاتووچۆ و گه‌شت و گوزار، له‌چه‌ند شه‌قامێكی جیاواز داده‌نرێت بۆ پارێزگاریكردن له ئه‌منییه‌تی شاری سلێمانی. قایمقامی سلێمانی، سه‌باره‌ت به فرۆشتنی یارییه ئاگرینه‌كان وتی، به‌پێی یاسا فرۆشتنیان قه‌ده‌غه‌یه و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌كرێت كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانه‌وه كارده‌كه‌ن. به‌وته‌ی، ئاوات محه‌مه‌د، سه‌ردانكردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان له‌رۆژانی پێش جه‌ژن و دواتریشدا زیاتر ده‌بێت "ئامانجیشمان لێی پاراستن هاوڵاتیان ده‌بێت له هه‌موو كارێكی نه‌خوازراو". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌شتیار له‌رۆژانی جه‌ژن-دا، چێشتخانه‌و مۆڵ و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان كراوه ده‌بن به‌ڕووی هاوڵاتیاندا"
Comments