پارتی: لە بارزانی قبوڵ ناکەین دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت
- Admin
- Jun 20, 2017
- 1 min read

حه‌مید ئه‌فه‌ندی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی مه‌سعود بارزانی له‌لێدوانێكدا بۆ هەفتەنامەی ئاوێنه وتویه‌تی"ئێمه هه‌موو شتێك له جه‌نابی سه‌رۆك قبوڵ ناكه‌ین، به‌و واتایه‌ی ئێمه وازهێنان له‌و پۆسته قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌ویش به تێڕوانینی من له‌ڕای هاووڵاتیان ده‌رناچێت، چونكه من خۆم خانه‌نشینم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌و نه‌بوایه، ره‌نگه من نه‌هاتمایه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ". ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه دوای هه‌ڵبژاردن مه‌سعود بارزانی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌ڵێت"به‌ڵێ داده‌نیشێت، ئه‌و دیموكراتیه‌و بڕوای به‌وه هه‌یه ده‌نگی زیاتر به‌كێ بدرێت، ئه‌وه براوه‌یه". حه‌مید ئه‌فه‌ندی بۆچونی خۆی له‌باره‌ی شوێنگرتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی یاخود نێچیرڤان بارزانی-یه‌وه راگه‌یاندوه و وتویه‌تی "هه‌ردووكیان مرۆی به‌توانا و شیاون، به‌ڵام له‌باره‌ی جێگرتنه‌وه‌ی، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر رای خۆیان و جه‌نابی سه‌رۆك".
Comments