چه‌مچه‌ماڵ؛ 16 كه‌س به‌تۆمه‌تی "رێكخستن و چه‌كداربونیان له‌ریزی داعش" ده‌ستگیركران
- Admin
- Jun 20, 2017
- 1 min read

ێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركردنی 16 كه‌سی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا راگه‌یاند، كه تۆمه‌تی "رێكخستن و چه‌كداربونیان له‌ریزی داعش" دراوه‌ته پاڵ. زمناكۆ عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، ئه‌و 16 كه‌سه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی "بوون به ئه‌ندام و چه‌كداربوون له ریزی داعش". له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له‌سنوری سه‌نگاو روبه‌ڕووی چه‌ند گروپێكی چه‌كداری داعش بوونه‌وه‌و چه‌ند چه‌كدارێكیش خۆیان ته‌قانده‌وه. زمناكۆ عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا، 13 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌شت كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و فڕێدانی نارنجۆك بۆ ماڵان ده‌ستگیركراون. وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌شت كه‌سی دیكه به‌تۆمه‌تی دزیكردن و كاری ساخته ده‌ستگیركراون.
Comments