top of page

وەزارەتی ناوخۆ لەهەفتەی داهاتووەوە بڕیارێك جێبەجێدەكات

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 21, 2017
  • 1 min read

بڕیارێكی وەزارەتی دارایی لەبارەی لەبری دانان گرفت بۆ وەزارەتی ناوخۆ دروست دەكات و ڕاوێژكاری سەربازی لەو وەزارەتە رایدەگەیەنێت"چاوەڕواندەكرێت لەهەفتەی داهاتووەوە كار بەو بڕیارە نەكەین".

لیوا بەختیار بابان ڕاوێژكاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم راگەیاند: بەهۆی جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری موچەوە، ماوەی سێ مانگە لەبری دانانی فەرمانبەران ڕاگیراوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەهەفتەی داهاتووەوە كار بەو بڕیارە نەكەین و شوێنەکان پڕبکەینەوە .

وتیشی"ژمارەیەك شوێنی بەتاڵی فەرمانبەران لەوەزارەت ماوەتەوە، دەمانەوێت بەلەبری دانان ئەو شوێنانە پڕبكەینەوە، بەهۆی پێویستی بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكان".

بەگوێرەی زانیارییەكان بەپێی رێنمایی ژمارە (14)ی وەزارەتی دارایی كە لەساڵی 2017دا ئاڕاستەی سەر دامودەزاگاكانی حكومەتی هەرێمی كردووە، تێیدا بڕیاریداوە بەكردنەوەی لەبری دانان، كە پێشتر بۆ ماوەی سێ مانگ راگیرابوو.


 
 
 

Commenti


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page