top of page

پشووی چەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندرا

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 21, 2017
  • 1 min read

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز حكومەتی هەرێم هەفتە داهاتوو دەكاتە پشوو و وتەبێژی حكومەتیش رایدەگەیەنێت"دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەمە 2-7-2017دەستپێدەكاتەوە".

سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیامێكیدا كە لەماڵپەڕی رەسمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە و، تێیدا رایگەیاندوە:بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەخانەوادەی شەهیدانی سەربەرز و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و بەرقەراربوونی تەبایی و یەكڕیزی و بەدیهاتنی ئامانجەكان.

لەبارەی پشووی جەژن، دەڵێت: بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین، پشووی جەژن لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرۆژی یەك شەممە 2017/6/25 دەست پێدەكات تا رۆژی پێنج شەمە 2017/6/29 بەردەوام دەبێت، دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەمە 2017/7/2دەستپێدەكاتەوە.


 
 
 

Comentários


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page