سبه‌ی كه هه‌ینی یه پاره‌ی هاندانی مامۆستایان له‌م ناوچه دابه‌شده‌كرێت
- Admin
- Jun 22, 2017
- 1 min read

به‌ڕێوبه‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رانیه دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات، سبه‌ی هه‌ینی سه‌ردانی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه.
یوسف ناوده‌شتی، وته‌بێژی په‌روه‌ده‌ی رانیه راگه‌یاند:" بڕیارمانداوه رۆژی هه‌ینی 23ی حوزه‌یران، پاره‌ی هاندانیان مامۆستایان دابه‌شبكه‌ین. وتیشی: داوا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان ده‌كه‌ین، سبه‌ینێ كاتژمێر 9.30ی به‌یانی، سه‌ردانی به‌شی ژمێریاریی په‌روه‌رده بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه. وته‌بێژی په‌روه‌ده‌ی رانیه ئاشكراشیكرد كه سبه‌ینێ ده‌رماڵه‌ی هاندان به‌سه‌ر مامۆستایانی گرێبه‌ستیش دابه‌شده‌كرێت و ده‌توانن كاتژمێر 10ی به‌یانی سه‌ردان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌كه‌یان.
Comments