شارێكی دیكه‌ی یاریكردن له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه
- Admin
- Jun 22, 2017
- 1 min read

ئه‌مشه‌و شارێكی دیكه‌ی یاری له‌ناو پرۆژه‌ی چاڤی لاند له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه‌ش، كۆمه‌ڵێك یاری نوێ و جۆراوجۆری تێدایه. ئارام سەعید، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی چاڤی لاند بەخه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئەمشەو لەناو پڕۆژەی چاڤی گەشتیاریدا شارێکی یاری گەورە دەکرێتەوە کە کۆمەڵێک یاری جۆراوجۆر و نوێی لە خۆدەگرێت. به‌وته‌ی ئه‌و، یارییەکان نوێن و هەندێکیان بۆ یەکەم جار هاتوونه‌تە کوردستانەوە و، بۆ یەکەمجار یاری ی تێدایه کە پێکدادانی بەلەمە لە ناو ئاودا. ڕووبەری شاری یارییەکە ٢٤دۆنمە و لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردووەوە دەستکراوە بە دروستکردنی. پرۆژەی گه‌شتیاری ڤاچی لاند له سلێمانی، ڕۆژی یه‌ك-ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.
Comments