پارێزگاری سلێمانی: سەرجەم هێزەكان لە ئامادەباشیدان
- Admin
- Jun 24, 2017
- 1 min read

عومەر قەڵادزێی لەبری پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان-ەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك كراوەو سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان رۆژانی جەژن و پشووەكان بەئاسودەیی بەسەربەرن. لەراگەیەندراوێكدا عومەر قەڵادزێی لەبری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیان و پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان و سەرجەم چین و توێژەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو ئامادەكارییەك كراوەو سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان رۆژانی جەژن و پشووەكان بەئاسودەیی بەسەربەرن. عومەر قەڵادزێی لەبری پارێزگاری سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بن.
Komentāri