top of page

11 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناو شاری سلێمانی

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 25, 2017
  • 1 min read

بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند لە ماوەی دو رۆژدا 11 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی. ووتیشی رێژەكە لەچاو ساڵی رابردوودا زیادی نەكردوەو وەك خۆیەتی. یاسین فەقێ لەلێدوانێكدا بۆ خەندان ئاماژەی بەوەكرد پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی جەژندا زۆرترین ژمارەی گەشتیا روو لەپارێزگای سلێمانی بكەن. " تیمەكان لە پێشوازیدا دەبن، لە بازگەكان پرۆشۆر چاپكراوە بۆ سەرجەم شوێنە گەشتیاریەكان و سەنتەری زانیاری گەشتیاری دانراوە كە ژمارەی لەسەرە، هەر هاوڵاتیەك پێویست بە هاوكاری بوو دەتوانێت پەیوەندی بكات بەو سەنتەرەوە" بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری سلێمانی وای ووت. یاسین فەقێ ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەكانی ئەمنی و لیژنەی قایمقامیەت و لیژنەكانی گەشتو گوزار بە هاوكاری كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكان بەسەر شوێنە گەشتیارەكاندا دابەش كراوەن . بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری سلێمانی ئەوەی روونكردەوە كە داوا لە چێشتخانەو میوانخانەكان كراوە كراوە بن بەتایبەت ئەوانەی كە لە ڕۆژانی رەمەزاندا كراوەبوون لە جەژنیشدا كراوەبن، تایبەتتر ئەو چێشتخانەو میوانخانانەی كە دەكەونە سەر شاڕیی سالم و ناو بازارو شوێنەگشتییەكان.


 
 
 

コメント


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page