گیان له ده‌ستدانی ٤ که‌س له یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژندا...
- Admin
- Jun 25, 2017
- 1 min read

له‌روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر له‌سنوری كه‌ركوك، چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو چواری تریش برینداربوون، هاتوچۆی كه‌ركوكیش له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
رائید ماهیر ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌هاتوچۆی كه‌ركوك ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25ی حوزه‌یران، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك، له‌نزیك گوندی داره‌مان، ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (هیوندای سه‌نتافی، كیا سۆرینتۆ) رویدا. وتیشی:" له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو چواری تریش برینداربوون، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه ژنه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌و هێڵكاری ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌مه‌وه بووه كه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلی دووه‌مدا.
Comentários