top of page

ئاماری رووداوەكانی سلێمانی و هەولێر لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 25, 2017
  • 1 min read

شگری كارگێڕی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند كەلەیەكەم رۆژی جەژندا ١٣ ڕووداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی روویانداوە، هاوكات بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت لەنەخۆشخانەكانی ئەو شارە 4 حاڵەتی برینداربوون تۆماركراون. سنور موحەمەد ئێشگری كارگێڕی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی راگەیاند بەهۆی ئەو رووداوانەوە 22 كەس برینداربوون كە برینەكانیان سووكن، و زۆربەیان یان دەست یاخود قاچێكیان شكاوە یان دەموچاویان برینداربووە سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. سنور موحەمەد ئاماژەی بەوەشكرد: یەك ڕووداوی چەقۆو ڕووداوێكی كەوتنە خوارەوەش تۆمار كراوە كە منداڵێك بووە ئەوانیش باری تەندروستان باشە. لەلایەن خۆشییەوەسامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەخەندانی راگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی تەواوی نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێریان كردووەو لەتەواوی ئەو نەخۆشخانانەدا تەنها 4 بریندارهەبوون كە ئەوانیش بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون.


 
 
 

Komentáře


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page