top of page

ئاگاداربن پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 26, 2017
  • 1 min read

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە تا کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە کەرکوک دەگاتە ٤٧ پلەی سەدی.

بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر کە تایبەتە بە کەشناسی جیهان، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٣ پلە دەبێت، سبەینێ سێشەممە ٤٥ پلە، چوارشەممە ٤٥ پلە، پێنجشەممە و هەینیش ٤٤ پلە دەبێت.

هاوکات هەر بەپێی ماڵپەڕەکە، ئەمڕۆ لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٤١ پلە دەبێت، سبەینێ ٤٣ پلە، چوارشەممە ٤٤ پلە، پێنجشەممە ٤٢ پلە و ڕۆژی هەینیش ٤١ پلە دەبێت.

هەروەها لە دهۆکیش ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما ٤٠ پلە دەبێت، سبەینێ ٤٢ پلە، چوارشەممە ٤٢ پلە، پێنجشەممە و هەینیش ٤١ پلە دەبێت.

لە ماڵپەڕەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما ٤٥ پلە دەبێت، سێشەممە و چوارشەممە ٤٧ پلە دەبێت، هەروەها پێنجشەممە و هەینیش ٤٥ پلە دەبێت.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page