top of page

زانیاری لەبارەی کوشتنی پاسەوانەکەی مەلابەختیارەوە

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 25, 2017
  • 1 min read

پاسەوانێکی تایبەتیی مەلا بەختیار، کارگیڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە گەڕەکی وڵوبەی ئەو شارە دەکوژرێت، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "ڕووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و پێنج فیشەک بەر کوژراوەکە کوتووە".

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبیژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە:" ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی حوزەیران لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی گەنجێک بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەماژەی بەوە کرد: "ڕووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕووی داوە و کوژاوەکە چووەتە بەردەم ماڵی بکوژەکە و پێنج فیشەکی بەرکەوتوە، ھەروەھا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە بکوژەکە دەستگیر کراوە و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کۆژراوەکە پاسەوانی تایبەتیی مەلا بەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە و ڕوداوەکەش بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕووی داوە


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page