top of page

سلێمانی..مێرمنداڵێک بەفیشەک گیانی لەدەستدا

  • Writer: Admin
    Admin
  • Jun 25, 2017
  • 1 min read

لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی مێرمنداڵێک بەفیشەک گیانی لەدەستدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆڵیس

پێدەچێت روداوەکە خۆکوژی بێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە پۆلیسی سلێمانییەوە دەست کەوتووە، ئەمشەو لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، هێزەکانی پۆلیس بەبوونی رووداوێک ئاگادارکرانەوە و دوای چوونی مەفرەزەیەکی پۆلیس دەرکەوت لە ماڵێکدا مێرمنداڵێک بەناوی(م.م.ر) کە تەمەنی نزیکەی 16 ساڵە گیانی لەدەستداوە.

هەر به‌گوێره‌ی زانیارییەکان ئاسەواری به‌فیشه‌ك بەجەستەیەوە دیارە و پێدەچێت روداوەکەش خۆکوژی بێت، بەڵام له‌ئێستادا بۆ زانیاری زیاتر ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.


 
 
 

Comments


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page