سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه
- Admin
- Jun 26, 2017
- 1 min read

پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی پێداگری پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانیان، به‌بنبه‌ست ده‌گات و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێت، ده‌ست له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان بكێشێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، له ئه‌گه‌ری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كه‌ی پارتی، كه بریتییه له گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له دووه‌م دانیشتن‌دا، د. یوسف محه‌مه‌د وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌وام ناكات و ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی باڵای نێوان یه‌كێتی و پارتی، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌فده‌كه‌ی پارتی دواین پێشنیازی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی كرد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و رایانگه‌یاند كه ته‌نها بۆ یه‌ك دانیشتن رێگه به د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ده‌ن وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌و له دانیشتنی دووه‌مدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبژێردرێت، رێگه‌ش به گۆڕان ده‌ده‌ن كه‌سێكی تر بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید بكات.
به‌ڵام به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، دوا هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به بنبه‌ست گه‌یشت، ئه‌وه‌شی زانیوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌نیاز نییه له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، شوێنه‌كه‌ی به كاندیدێكی تر پڕبكاته‌وه.
Commentaires