له‌باره‌ی بازاڕی ئۆنلاینه‌وه هۆشداری ده‌درێت
- Admin
- Jun 26, 2017
- 1 min read

به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتن له‌رێگه‌ی بازاڕی ئۆنلاینه‌وه رونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت:مامه‌ڵه‌كانی ئۆنلاین له‌ژێرچاودێری بازرگانیدا نییه و تائێستاش هیچ یاسا‌و رێنماییه‌ك نییه بۆ ئه‌م شێوازه له‌بازاڕكردن.
سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌رێوبه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی‌راگه‌یاند:ئه‌و كڕین و فرۆشتانه‌ی له‌رێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌كرێت و به بازاڕی(ئۆنلاین)ناسراوه، ناچێته‌وه چوارچێوه‌ی چاودێری بازرگانییه‌وه.
وتی:ئه‌و شێوازی بازاڕكردنه، به‌خواست و ویستی كڕیاره، واته گه‌ربیه‌وێت داوای كه‌لوپه‌ل ده‌كات، تائێستاش هیچ یاسا‌و رێنماییه‌ك نییه بۆ ئه‌م شێوازه له‌بازاڕكردن، بۆیه له‌باش و خراپی و نرخی كه‌لوپه‌له‌كانیش به‌رپرس نین.
به‌رێوبه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، باسی له‌وه‌شكرد، له‌كوردستان ئه‌مشێوازه‌ی كڕین و فرۆشتنه تازه‌یه و تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد هاوڵاتیان كڕین و فرۆشتن ده‌كه‌ن.
Comentários