زانیاری نوێ له‌باره‌ی شێوازی دابه‌شكردن و ده‌ستكاری موچه
- Admin
- Jul 1, 2017
- 1 min read

له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت و هه‌ر له‌و واده‌یه‌شه‌وه موچه به‌گوێره‌ی سیستمی نوێی بایۆمه‌تری دابه‌شده‌كرێت، یش زانیاری ورد له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی پڕۆژه‌ی سیستمی بایۆمه‌تری موچه له‌هه‌رێم به‌ی ڕاگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران خۆیان له‌سیستمی بایۆمه‌تری موچه تۆماركرد، له 100% موچه‌ی مانگی ئه‌یلول له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سیستمه دابه‌شده‌كرێت". وتیشی:"هه‌ركه‌سێك ناوی نه‌بێت له‌لیسته‌كه‌دا موچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت و موچه‌ی پێ‌نادرێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا ده‌رنه‌كه‌وتوه چه‌ند كه‌س فه‌رمانبه‌ری وه‌همین و ناوی دوباره‌ن، چونكه له‌داتای تایبه‌تدا سه‌رقاڵی داخڵكردنی ناوه‌كانن بۆ ناو سێرڤه‌ره‌كه‌و دواتر لیژنه‌ی باڵا به‌ڕه‌سمی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند فه‌رمانبه‌ر ناویان دوباره‌و نادیارن. سه‌میر هه‌ورامی ئه‌وه‌شی وت:"تائێستا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌تواناسازیی و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی چونه ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه ناویان تۆمارنه‌كردوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش كه له‌لیژنه‌ی باڵا دانراوه، ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان هه‌یه له‌كاتی موباشه‌ره‌كردنیشدا ده‌توانن خۆیان تۆماربكه‌ن، ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س خۆیان له‌سیستمه‌كه تۆماركردوه به‌سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیه‌وه". له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتون، له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی ئه‌یلول گۆڕانكاریی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا ده‌كرێت، گۆڕانكاریه‌كه‌ش به‌په‌سه‌ندكردنی یه‌كێك له‌و پێشنیازانه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه باڵایه‌وه دیاریكراون كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پێكهێندراوه. هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دیارترین پێشنیاز كه ئه‌گه‌ری زۆره په‌سه‌ندبكرێت، پێدانی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیه له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیریی و منداڵ و بڕوانامه‌دا.
Comentarios