سه‌باره‌ت به‌بازرگانیكردن به‌كچان و ژنانی ئێرانیه‌وه له‌هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌درێت
- Admin
- Jul 1, 2017
- 1 min read

سه‌باره‌ت به‌بازرگانیكردن به‌ژنان و كچانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم هاته‌ده‌نگ و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، هیچ حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه لای ئێمه تۆمارنه‌كراوه، وته‌بێژی ده‌سته‌كه‌ش ده‌ڵێت:"ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ڕاپۆرته‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌و كات و شوێن ناكات، ئه‌وه‌ش به‌لای ئێمه‌وه جێگه‌ی گومانه".
وه‌زاره‌تی ئه‌مریكا له‌نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگه‌یاندوه، به‌قاچاخبردنی كچ و ژنانی ئێرانی به‌مه‌به‌ستی له‌شفرۆشی و بازرگانیكردن بۆ وڵاتانی ئیمارات، پاكستان و ئه‌وروپاو هه‌رێمی كوردستان بڵاوه‌یان پێكراوه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "ده‌نگۆی هێنانی ژن و كچانی ئێرانی بۆ شاره‌كانی هه‌رێم و بازرگانیكردن پێیانه‌وه دوره له‌ڕاستیه‌وه، چونكه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ تائێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه لای ئێمه".
وتیشی:"هه‌ر ڕاپۆرت و زانیاریه‌ك كه بڵاوده‌كرێته‌وه له‌بواره‌كانی (مافی مرۆڤ، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان و بازرگانیكردن به‌ژنان)ه‌وه ئێمه به‌دواداچونی بۆده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی حاڵه‌ته‌كه‌مان بۆ ڕونبێته‌وه".
ئه‌وه‌شی وت:"به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌ده‌ره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه ئاماژه به‌هیچ سه‌رچاوه‌و كات و شوێنی حاڵه‌ته‌كان ناكات، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی گومانه، "له‌هه‌رێمیش هیچ حاڵه‌تێكی وا لای ئێمه تۆمارنه‌كراوه كه كچان و ژنانی ئێرانی بۆ بازرگانی هێنرابن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی هه‌بوه تائێستا به‌شێك له‌كچانی ئه‌سیوپی و به‌نگلادشی له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌شوێنی مه‌ساج و یانه شه‌وانه‌كان بازرگانیان پێوه‌كراوه، ئێستاش توانراوه ئه‌و حاڵه‌تانه كۆنترۆڵبكرێن".
Comentários