سلێمانی؛ بەهۆی تەقەکردنەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون
- Admin
- Jul 2, 2017
- 1 min read

ەهۆی تەقەکردنەوە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێک گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینداربوون، ناسنامەی تەقەکەرەکەش لەلای پۆلیس ئاشکرایە. نەقیب سەرکەوت حەسەن وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەو بارەیەوە بە خەندانی راگەیاند "ئەمشەو کەسێک لە ئوتومبێلێکی جۆری ئەڤیۆوە تەقەی لە ئوتومبێلێکی دیکە کردوە لە جۆری نیسان سەنی لە نزیک سیتی سەنتەر لە گەڕەکی سەرچنار." وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەهۆی تەقەکانەوە ژنێک گیانی لەدەستداوەو دووانی دیکەش کە هەر لەناو ئوتومبێلە سەنییەکەدا بوون، برینداربوون. نەقیب سەرکەوت باسی لەوەش کرد پۆلیسی سەرچنار لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە کردووە و ناسنامەی ئەو کەسەیان بۆ ئاشکرابووە کە تەقەکەی کردووەو "ئەگەر ئەمشەو دەستگیرنەکرێت بەدڵنیاییەوە سبەینێ دەستگیر دەکرێت."
هەروەها بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "ئەمشەو 2ی 7ی 2017 لە نزیك مزگەوتی ئەحە سور لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودلەشاری سلێمانی ، چەند چەكدارێك لەناو ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەی لە ئۆتۆمبیلێكی دیكە كرد و بەو هۆیەوە ژنێك گیانی لە دەستدا و دوو هاوڵاتی دیكە بریندار بوون". ئاماژە بەوەش دەکەن "دوو بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون وتەرمی كوژراوەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لێكۆڵینەوەش لەڕوداوەكە بەردەوامە".
Comments