له‌باره‌ی سوتانی فیول په‌مپه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كرێت
- Admin
- Jul 4, 2017
- 1 min read

سووتانی ئۆتۆمبێل به‌هۆی وه‌ستانی فیول په‌مپه‌وه له‌شاره‌كانی هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كات.
د. غالب په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی شۆفێران كرد‌و وتی: "له‌م وه‌رزه‌دا باشتروایه شۆفێران خۆیان له‌به‌كارهێنانی به‌نزینی كوالیتی نزم به‌دوور بگرن و جۆره‌كانی دیكه به‌كاربهێنن، هه‌رچه‌نده نرخه‌كه‌شی گرانه". وتیشی: "باشتروایه شۆفێران له‌ڕۆژێكیدا سێ‌جار سه‌ر قه‌باغی ته‌نكی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و غازه‌ی دروستده‌بێت بڕوات، هه‌روه‌ها پێش چوونیان بۆ به‌نزینخانه‌و له‌ڕێگه‌ی دووریشدا ئه‌و كرداره ئه‌نجامبده‌ن". سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌هۆی سوتانی فیول په‌مپه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان سوتاوه، غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "تائێستا هیچ كه‌سێك قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه‌و قه‌ره‌بووش ناكرێته‌وه، پێویسته هاووڵاتیان سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بكه‌ن، چونكه به‌رپرسیاری رووداوه‌كه‌یه".
Comments