كەركوك؛ كچێك بەگولە "خۆی كوشت"
- Admin
- Aug 14, 2017
- 1 min read

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، رایگەیاند، لە گوندێكی سنوری پارێزگاكەدا "كچێك بەگولە خۆی كوشتووە، هۆكارەكەشی نەزانراوە". كچەكە ناوی (ه، م، ح)ەو تەمەنی 20 ساڵە. عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك، بەخەندان-ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگوندی بای حەسەن-ی سەر بەقەزای دوبس، لەسنوری پارێزگای كەركووك، كچێك بەگوللە "خۆی كوشتووە". ئاماژەی بەوەشكرد، "كچەكەی لەماڵی خۆیاندا خۆی كوشتووەو هۆكارەكەشی تائێستا نەزانراوە".
Comments