مەلا عەلی کەڵەک بۆچونی خودا لەسەر ریفراندۆم ئاشکرا دەکات
- Admin
- Aug 14, 2017
- 1 min read

لەگرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە هەریەکە لە هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر و مەلا عەلی کەڵەک دەردەکەون، گفتوگۆ لە بارەی ریفراندۆم کوردستان دەکەن کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت، مەلا عەلی کەڵەک ئاماژە بۆئەوەدەکات"بۆ ریفراندۆم کوردستان پرسم بەخودا کردووە، نوێژی ئیستیخارەم کردووەو لە خودا پاڕاومەتەوە کە ئەگەر ئەم ریفراندۆمە خێری بۆ کورد تێدایە دڵم خۆش بکات، خودای گەورەش لە رێگەی خەونێک وەڵامی داومەتەوە". باسی لەوەشکردوە"شەو خەوتم و خەونم بینی کە خۆم و ماڵ و منداڵم دەچووینە حەج و جلوبەرگی حەجمان لەبەردابوو، دڵم زۆر خۆشبوو کە هەرگیز خەوی ئاوام نەبینیبوو". ئاماژە بۆئەوەشکردوە"خەونەکەم بۆ برایەک گێڕایەوە و پێی وتم، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە خودای گەورە لەگەڵ ریفراندۆمە، دەبێت بە بەڵێ دەنگ بدەین و خودا پێی خۆشە کورد ببێتە دەوڵەت و حوکم بە شەرعی خودا بکات".
Comments