رونکردنەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانی مەلابەختیار لەسەر کاراکردنەوەی پەڕلەمان
- Admin
- Aug 14, 2017
- 1 min read

نوسینگەی رۆژنامەوانی، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، و دەڵێت، یەکێتی پێشنیاری کاراکردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە. لەروونکردنەوەکەدا ھاتووە، مەلا بەختیار لە راگەیەندراوێکدا لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان رایگەیاندووە:" لەکۆبونەوەی رۆژی (٢٩/٧/٢٠١٧) لیژنەی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا لەماوەی دوو ھەفتەدا، پەرلەمان کارا بکرێتەوە". ھەروەھا ھاتووە، پاشان لەکۆبوونەوەی (٨/٧/٢٠١٧)دا، لەسەر پێشنیازی مەلا بەختیار، چەند رۆژێکی دیکە، بڕیاری رۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمان، دواخرا، تا دەرفەت ھەبێ "برایانی گۆڕانو کۆمەڵ، کۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیانبدەن، بەتایبەتی کە بڵاوکرابووەوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی (١٢/٨) بۆ دوا بڕیاردان کۆدەبنەوە". ئەوەشخراوەتەڕوو،"ئێستا بۆ زیاتر دەرفەت رەخساندن و کاتی زۆرتر، یەکێتی پێشنیازی رۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە".
コメント