یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رۆناڵدۆی سزادا
- Admin
- Aug 14, 2017
- 1 min read

لیژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ پێنج یاری رابگرێت. لەیاری شەوی رابردووی نێوان ھەردوو یانەی بەرشلۆنە، و ریاڵ مەدرید، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵێک درێسەکەی داکەندو بەو ھۆیەشەوە کارتی زەردی پێدرا. دواتریش باشترین یاریزانی جیھان لەناوچەی سزادا کەوت و داوەریش بەبیانوی نمایشەوە دووەمین کارتی زەردی دا بەرۆناڵدۆ و بەکارتی سور لەیارییەکە بێبەشی کرد. کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر بە بڕیارەکەی داوەر کاردانەوەی نواندو پاڵی بەداوەری یارییەکەوە نواند. کەمێک پێش ئێستاش لیژنەی سزاکان لەیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ پێنج یاری رابگرێت و یانەکەی بە ١٧٥٠یۆرۆ و یاریزانەکەش بە ٣٨٠٥یۆرۆ سزای دارایی بدات . راگرتنەکەی دۆن لەیاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیاو چوار یاری یانەکەی لە دەستپێکی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیادا بەرامبەر یانەکانی (لاکەرۆنیا و ڤالێنسیا و لیڤانتی و ریاڵ سۆسیداد) دەبێت. لیژنەی سزاکان لەیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، ماوەی ١٠رۆژی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دانەوە، تاوەکو تانە بگرێت و داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکات
Comments