top of page

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد : یەكێتی ناكەمە قوربانی گۆڕان و پارتی

  • Writer: Admin
    Admin
  • Aug 22, 2017
  • 1 min read

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا دەڵێت، یەكێتی ناكاتە قوربانی گۆڕان و پارتی. هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوژینی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان بەتایبەت گۆڕان: "من یەكێتی ناكەمە قوربانی گۆڕان و پارتی، یەكێتی لەسەر سیاسەتی هاوسەنگی خۆی بەردەوام دەبێت‌". لە 17-5-2016 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنێکی سیاسییان واژۆکرد و سەرکردایەتییەکی هاوبەشیان پێکهێنا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد یەکێکە لە ئەندامانی سەرکردایەتییە هاوبەشەکە. بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشهاتەکان ئەو سەرکردایەتییە هاوبەشەی گۆڕان و یەکێتی ماوە ماوە کۆدەبێتەوە، بەڵام گۆڕان دەڵێت، تاوەکو ئێستا یەکێتی بەتەواوی رێککەوتنەکەی نێوانیانی جێبەجێ نەکردووە. هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كە یەكێتییەكان و زۆر لە دۆستەكانی بە "هێرۆخان" ناوی دەهێنن، ساڵی 1948 لە باوكێكی باشووری و دایكێكی باكووری لەدایكبووە. هێرۆ ئیبراهیم بە ئەندازیاری لێكنزیكبوونەوەی گۆڕان و یەكێتی دادەنرێت، سەرەڕای ململانێی تووندی نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، وەڵامدانەوەی یەكدی بە راپۆرت و كتێب، بەڵام هیچ ساردی و ناكۆكییەكی شاراوە لە نێوان ئەو و نەوشیروان مستەفادا دروست نەبوو، بەڵكو لە گەرمەی ململانێیەكەی سلێمانی و خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتدا هێرۆخان سەردانی ماڵی رێكخەری پێشووی گۆڕانی كرد. هەر بۆیە رێگای نەدا ئەو میدیایانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەودا بوون، هیچ قسەیەك لەسەر كەسایەتی نەوشیروان مستەفا و سەركردە باڵاكانی گۆڕان بكەن و لەلای هاوڕێكانی گوتبووی "ئەوان هاوڕێی شاخم بوون".


 
 
 

Commentaires


  • ئێمە لە فەیسبوک
  • Facebook Social Icon
  • لێرە ڕیکلام بکە
bottom of page