پارتی و گۆران 6 بە 5 یانکرد
- Admin
- Aug 22, 2017
- 1 min read

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی ره‌سمی پارتى له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى"پاكێجێكی 6 خاڵیمان داوه‌ته گۆڕان". وتیشی"ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی نێوان ئێمه و گۆڕان و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی په‌رله‌مان و پشتیوانى له ریفراندۆم و پاڵپشتی له حكومه‌ت بۆ چاكردنى دۆخی خه‌ڵك، به‌شێكن له‌و پاكێجه شه‌ش خاڵییه". مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژه‌شیدا "داوامانكردووه زه‌مینه‌یه‌كی وا بێته ئاراوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌شێكی ئارام دروستبكرێت و ئه‌ویش یه‌كێكی دیكه‌یه له خاڵه‌كان". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا"خاڵی شه‌شه‌م په‌یوه‌ندی به چاكسازییه‌وه هه‌یه و داوامانكردووه پشتیوانى حكومه‌ت بكرێت تا چاكسازییه‌كانى سه‌ربكه‌وێت، ئه‌ویش به‌دروستكردنى زه‌مینه‌یه‌كی ئیعلامی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تى". راشیگه‌یاند"ئه‌وان وتیان داواكارییه‌كانی پێشوویان ده‌بێت قبوڵبكرێت، دواتر په‌رله‌مانى كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه وتمان با په‌رله‌مان كارابێت، له‌وێ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن". هێمای به‌وه‌شكرد"پاكێجه‌كه‌یان داوه‌ته گۆڕان و چاوه‌ڕێن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ری". وتیشی"پێمانوتوون كه ده‌رگامان كراوه ده‌بێت بۆتان". جێی ئاماژەیە پێشتر گۆران پاکێجێکی 5 خاڵی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ڕاگەیاندبوو.
Comments